نەخۆشی پوک یەکێکە لەنەخۆشییە مەترسیدارەکان کە هۆکارن بۆ بوونی چەند نەخۆشییەک
و لەناوچونی ددانەکانت.
لەنیشانەکانی نەخۆشی پوک وەک ، سوربونەوە،
ئاوساون،خوێن بەربوون، لەدەستدانی ددان، توشبوون بە هەستیاری، هەروەها بوونی بۆنی ناخۆشی
دەم.
نەخۆشی پوک بەهۆی کۆبونەوەی بەکترییایە
لە دەورووبەری ددانەکان دواتر کارکردنە سەر پوک .
هیچ جیاوازییەک نییە لەنێوان ئەو بەکتریاییەی
کە لەناو دەمی کەسێکدا هەیە توشی شەکرە بووە بە بەراورد بە کەسێک پوکی نەخۆشە.
چۆن خۆت بپارێزی لەنەخۆشی پوک...
ـ دوربکەوە لەخواردنەوە ترشەکانی وەک سۆدە، ئاو لەگەڵ لیمۆ، کە هۆکارن بۆ نەهێشتنی
چینی مینای ددان و دواتر پوکانەوەی ددان.
ـ بەکارهێنانی دەزوی ددان بەشێوەکی
ڕێک و پێک لەسەرەوە بۆ خوارە بۆ ئەوەی پوکت توشی خوێن بەربوون نەبێت.
ـ شۆرینی ددانەکان : ڕۆژانە پێویستە دوجار ددانەکان بشۆی ، بەکارهێنانی فلچەی
نەرم بۆ ئەوەی دڵنیا بیتەوە لەوەی هەموو بن ددانەکانت بەتەواوی خاوێن بونەتەوە.
ـ بیرت بێت پێویستە زمانت بەجوانی خاوێن
بکەیتەوە بە ڤلچەو دەزوو.
ـ سەردانکردنی پزیشک لانی کەم ساڵی جارێک بۆ دڵنیا بوون لە تەندروستی دەم و
ددانت.
وە: هەـ ف
سەرچاوە: health.clevelandclinic