هونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندی ناسراوی کوردی رۆژهەڵات، محەمەد ئەمین قادری ناسراو بە حەمە ئەمین خواشتی کۆچی دوایی کرد.

میدیاکانی رۆژهەڵات بڵاویانکردەوە،
 ئەمڕۆ شەممە ٢٧ ی تەموز محەمەد ئەمین قادری ناسراو بە حەمە ئەمین خواشتی، سیاوچەمانەبێژی ناوچەی هەورامان كۆچی دوایی كرد.

ئەو میدیایانە باس لەوە دەکەن ئەمڕۆ تەرمەكەی لە بەشی هونەرمەندانی گۆڕستانی بەهەشت محەمەدی شاری سنە بە خاك بسپێردرێت.

حەمە ئەمین خواشتی ساڵانێكی زۆرە لە بواری گۆرانی كوردی و سیاوچەمانە و هورەدا چالاكی فەرهەنگی هەبووە و خزمەتی زۆری بە هونەری فولكلۆری مۆسیقا و گۆرانی كوردی كردووە.




PM:12:11:27/07/2019