هەردی سەلامی بەشێک لە کلیپە نوێیەکەی بڵاوکردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژی لاو هەردی سەلامی نوێترین گۆرانی بە ناوی (پەری) لە داهاتوو دا بڵاودەکاتەوە.

هەردی سەلامی لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە  ئیسنتاگرام بەسێک لە کلیپەکەی بڵاوکردۆتەوەو هەوادارانیشی بە تامەزرۆوە چاوەڕێی بینی تەواوی کلیپەکەن.

هەردی سەلامی، لەساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایك بووە و خاوەنی چوار براو سێ خوشكە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، دواتر دەستی بەکاری هونەری کردووە.





PM:03:19:27/07/2019