١٠٠ قامچی لە هونەرمەندێکی کورد دەدرێت


لە گرتووخانەی ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هونەرمەندێکی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی  ئێرانەوە بە لیدانی ١٠٠ قماچی سزا درا.
 
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، "دوێنێ یەکشەممە ٢٨ی٧ی٢٠١٩ حوکمی لێدانی ١٠٠ قامچیی پەیمان میرزازادە، هونەرمەندی لاوی خەڵکی ورمێ لە یەکێک لە دادگاکانی ئەو شارە جێبەجێ کراوە".
 
ئەو هونەرمەندە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو بە تۆمەتی خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانە و لەبەرکردنی جلوبەرگی خەباتکارانی کورد، حوکمی ٢ ساڵ بەندکران و لێدانی ١٠٠ قامچی بەسەردا سەپابوو.
 
پەیمان میرزازادە کوڕی نوورەدین و دانیشتووی گوندی "گەنگەچین"ی ورمێ، پاییزی ٢٠١٧ دەستبەسەر و دواتر حوکمی شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا و بەهاری ساڵی ڕابردوو دوای تەواوبوونی حوکمەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.
 
هەنگاو دەڵێت: ئەو هونەرمەندە ڕێکەوتی ٢١ی فێوریەی ٢٠١٩ دەستبەسەر و دوای حەفتەیەک بەندکران بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.



AM:11:28:29/07/2019