ئەو ئەفسەرە دەستبەسەرکرا کە بێڕێزی به‌ ئاڵای كوردستان كرد

ئەو ئەفەسەرەی سوپای عێراق کە ئەمڕۆ لە کاتی هەلدانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە سەماوە بە کوڕە ئەنفالێکی وت ئاڵاکەی سەرشانت لابە لەلایەن قیادەی عەمەلیاتی سەماوەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی زانیارییەكانی سپی  ئێوارەی ئەمڕۆ ئەو ئەفسەرەی لە سەماوە ویستی رێگری لە ئاڵای كوردستان بكات دەستبەسەر كرا و لیژنەی لێكۆڵینەوەی لەسەر پێكهێنراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ژمارەیەك لە كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال و كۆمەڵكوژی چونە پارێزگای سەماوە بەمەبەستی لە نزیكەوە بینینی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان، كارمەندێكی وەزارەتی بەرگری عێراق رێگری لە هاوڵاتیەكی كورد كرد كە ئاڵای كوردستانی بەسەر شانیدا دابو، ئەوەش ناڕەزایی توندی شەقامی كوردی بەدوای خۆیدا هێنا.  


PM:08:53:30/07/2019