ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی کاتی دەوامکردنی دیاریکرد

ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بە سەرۆكایەتی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەڕێوەبرد و کاتی دەوامکردنی مامۆستایانی ڕاگەیاند

كۆبونەوەكە بە سەرۆكایەتی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.رەزا حەسەن ئەنجامدراو تیایدا هاتووە: بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەبێت سەرجەم مامۆستایانی زانكۆ 30 سەعات لە هەفتەدا دەوام بكەن و پێویستیشە كاتەكانی ئامادەبوونی مامۆستایان لە كۆلێجەكان بەپێی رێنمایی وەزارەتی و سەرۆكایەتی زانكۆ ئامادەبكرێت و لە بەش و كۆلێجەكان هەڵبواسرێت.

هەروەها ئەنجومەنی زانكۆ گفتوگۆ لەسەر (خواستن)ی مامۆستایان بۆ زانكۆ ئەهلییەكان كرا، لە پاش تاوتوێكردنی لەلایەن سەرجەم ئەندامان، ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا چوونی مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی بۆ زانكۆ ئەهلییەكان رابگرێت، ئەو مامۆستایانەش كە پێشتر بۆیان كراوە مامەڵەی تایبەتییان لەگەڵ دەكرێت.


PM:06:31:31/07/2019