وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند " حاجییه‌كی دیكه‌ی هه‌رێم كه دانیشتووی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه له شاری مه‌ككه كۆچی دواییكرد".
وەزارەتی ئەوقاف له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌دانەیەکی دەست سپی کەوتووە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ی ئابی دوای گه‌یشتن به خاكی پیرۆزی عه‌ره‌فه، حاجییه‌كی دیكه‌ی هه‌رێم به‌نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد".
ئەو حاجیە دانیشتووی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه و ناوی مه‌عبوب مسته‌فا عه‌بدولڕه‌حمانه و ته‌مه‌نی 68 ساڵه. ( وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بۆ دەکات ).
رۆژی 31 ته‌موزیش وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كرد، یه‌كه‌مین حاجی هه‌رێمی كوردستان به ناوی (سرمێ ره‌مه‌زان یوسف) ته‌مه‌ن سه‌روو 70 ساڵ، كه دانیشتووی زاخۆ بووه كۆچی دوایی كرد.