بە فەرمانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، دەروازەی سنووریی مەندەلی لە پارێزگای دیالە لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران داخرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (سپی) كه‌وتووه، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رماندی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داخستنی ده‌روازه‌ی مه‌نده‌لی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ربڕیوه.
بەگوێرەی هەمان نووسراو، تەواوی فەرمانبەرانی دەروازەی مەندەلی، دەگوێزرێنەوە بۆ خاڵی سنوری مونزریە.
بەپێی زانیارییەکان هۆکاری داخستنی ئەو سنورە بازرگانی کردن و هێنانە ناوەوی ماددەی هۆشبەر و ماددەی نایاسایی بووە.