دوای دیارنەمانی لە شاشە شارا دەرکەوتەوە

خانمە بێژەری دیاری کورد، شارا ئیبراهیم سەرباری ئەوەی دوو گیانە، بەڵام ناوبەناو وێنەی خۆی بڵاودەکاتەوەو، ئەمجارە تەواو بە ستایڵێکی نوێوە دەردەکەوێت.

شارا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی تەواو جیاوازی خۆی بڵاودەکاتەوەو دەبێتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.

شارا ئیبراهیم کە ماوەیەکە بەهۆی سکپڕیەوە لە شاشە دوورکەوتۆتە، بەڵام ناوبەناو فانەکانی لەرێگای وێنەوە بەسەر دەکاتەوە، لە نوێترین چالاکیدا لە رێگای چەند وێنەیەکەوە هاوڕیکانی بەسەر دەکاتەوە.

شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩له‌ سلێمانی لە دایکبووەو دووجار هاوسەرگیری کردووە، لە هاوسەری یەکەمی خاوەنی منداڵێکەو منداڵەکەی کوڕە.

شارا پێشتر لە كەناڵی NRT2 پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بووه‌، بەڵام دوای دەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە لەئێستادا لەكه‌ناڵی كورد ماكس درێژە بە کاری بێژەری خۆی دەدات و پیشکەشکاری پرۆگرامی "شارا"یە کە چاوپێکەوتنە لەگەڵ هونەرمەندانی گۆرانیبێژ بە هونەرمەندە جدی و هونەرمەندە میللیەکانیشەوە.

ئه‌م بابه‌ته ‌16766 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:41:18/08/2019