ئەمڕۆ لە شاری کۆیە، کچانی فوتساڵی یانەی سیروانی نوێ و چۆمان لە یارییەکی تەواو نەکراوی خولی نایابی
کوردستاندا رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا سیروانی نوێ توانی یاریەکە ٥-٤
بباتەوەو نازناوەکە بەدەست بهێنێت.
یاریەکە پێشتر لە سلێمانی بەهۆی شەڕوئاژاوەوە تەواو نەکراو هەردو یانە ٤-٤
یەکسانبوون، بەڵام ئەمڕۆ دوای زیادکردنی ٥ خولەک بۆ هەر گێمێک، کچانی سیروانی نوێ
توانیان گۆڵێک بکەن و نازناوەکە ببەنەوە.