پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە

بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئاگاداریی هاوڵاتیان دەکاتەوە و داواش لەهاوڵاتیان دەکات ناوی کارتی زانیارییەکانیان بەوجۆرە بگۆڕن کە بڵاوکراوەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و  تێیدا ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکاتەوە کە کارتی زنیاریەکانیان سەر بەو نوسینگانەیە کە لەخوارەوە ناویان لە لیستێکدا بڵاوکراوەتەوە پێویستە گۆرانکاری لە کارتی زانیاریەکانیان بکەن. 

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ئێستادا ئەو نوسینگانەی کە لە لیستەکەدا ناویان هاتوە هەڵوەشاونەتەوە، بۆیە پێویستە لە کاتی دەستکردن بە مامەڵەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت هاوڵاتیان کارتی زانیاریەکانیان نوێبکەنەوە لەو نوسینگانەی کە دیاری کراوە بۆیان، ئەگەر هاوڵاتیان ئەوکارە ئەنجام نەدەن بە پێچەوانەوە کاروبارەکانیان جێبەجێ ناکرێت.



PM:08:52:28/08/2019