وێنە.. شانۆ بەکر جیاواز دەرکەوت

خانمە بێژەری ناسراو، شانۆ بەکر کە دوای هاوسەرگیریە نوێکەی کەم دەردەکەوێت، لە نوێترین دەرکەوتنیدا چەند وێنەیەکی خۆی بە ساتیڵێکی نوێوە بلآوکردۆتەوە.

لە تۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستاگرام، شانۆ بەکر چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردۆتەوە، بەتەواوی بۆتە مایەی راکێشانی سەرنجی فانەکانی، بەتایبەتی ئەو کە ماوەیەک کەمتر دەردەکەوێت.

شانۆ كچی هونەرمەند بەكر فەرەجە و لەدایکبووی سلێمانی ساڵی ١٩٩٤ەو چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە،پێشتر یەكێك بوو لە پێشكەشكارە دیارەكانی(NRT2)، ئەمەش جگە لەوەی وەك ژەنیاری ئامێر عود ئەندامی گروپی میوزیكی لوڕە.

شانۆ بەکر ماوەیەکی کەمە سەرلەنوێ لەگەڵ پەیامنێرێکی دیاری کەناڵی رووداودا هاوسەرگیری پێکهێناوەتەوە.





PM:10:52:29/08/2019