سەرۆکی شارەوانی ئیستامبوڵ سەردانی ئامەد دەکات

سەرۆکی شارەوانی هەڵبژێردراوی گەورە شاری تورکیا، ئیستامبوڵ سەردانی هەدەپە لە ئامەد دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دانانی " قەیوم " لەشارە گەورەکانی باکوری کوردستان.

میدیاکانی نزیک هەدەپە، بلآویانکردەوە، ئەمڕۆ ٣١ ی ئاب ، ئیمام ئۆغلو سەرۆکی شارەوانی ئیستامبوڵ سەردانی ئامەد دەکات و لەگەڵ سەرکردەکانی هەدەپەو هەر سێ سەرۆک شارەوانی ماردین و ئامەد و وان کۆدەبێتەوە کە لەلایەن ئۆردوغانەوە " قەیوم " لە  جیاتیان دانرا.

کاتژمێر ١١ ی پێشنیوەڕۆ، ئیمام ئۆغلو سەرەتا سەردانی بارەگای حیزبەکەی دەکات لە ئامەد و دواتر سەردانی هەدەپە دەکات و کۆبوونەکانی لەو شارە دەستپێدەکات.

پێشبینی دەکرێت هەدەپە داوا لە ئیمام ئۆغلو بکەن، هەوڵی سازدانی کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان لەسەر دانانی " قەیوم " لە شارە کوردیەکان بکەن، هەروەها داوا لە جەهەپە دەکەن هەڵوێستی کردرای بەرامبەر دانانی قەیومەکان هەبێت، ئەوە جگە لەوەی هەردوو لا پلان دابنێن بۆ کارکردن بەهاوبەشی بۆ داڕشتنی دەستورێکی نوێی دیموکراسی بۆ تورکیا. 



AM:09:34:31/08/2019