ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دەدرێت

ئەمڕۆ ٨ی ئەیلول وەزارەتی دارایی و ئابوری مووچەی مانگی شەشی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواکانی سەر بەوەزارەت دابەشدەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پرسی موووچە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هەر ئەمڕۆ مووچەی مانگی شەشی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ ی هێزی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

رۆژی دوو شەممە دابەشکردنی مووچە لەبەر پشوو رادەگیرێت.

رۆژی سێ شەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دەدرێت.

حکومەتی هەرێم سەرەتای دابەشکردنی مووچە پاش بە داهاتی نەوت دەبەستێت، تا بڕە پارەی بەغدا دەگات و دواتر ٤٥٤ ملیارە دەبەستێت کە مانگانە حکومەتی ناوەندی دەینێرێت بۆ هەرێم.



AM:08:40:08/09/2019