شەبنەم جەبەلی تەمەن ٢٧ ساڵ، ماوەی زیاتر لە حەوت ساڵە کاری مۆدێل دەکات و ئێستاش یەکێکە لە خانمە مۆدێلە دیارەکانی ڕوژهەڵاتی کوردستان، بە ستایلێکی تەواو جیاواز دەردەکەوێت.
خانمە مۆدێلی کورد شەبنەم جەبەلی، کە لە شاری هەولێر دەژی و خاوەن هەزارەها هەوادارە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام تازەترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کە بە شێوازێکی زۆر سەرنج ڕاکێش دەردەکەوێت و بە ستایلە نوێیەکەی فانەکانی سەرسام دەکات، پێشتر هەواڵی مردنی شەبنەم لە پەیجە فەڕمییەکانەوە بڵاوکرایەوە و هەواڵەکە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکلانی داگیرکرد، دواتر شەبنەم جەبەلی هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە کە ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و تەنیا پەیجەکەی هاککرابوو.
شەبنەم تەمەنی ٢٧ ساڵە، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کە لە شاری هەولێر دەژی، لە ئێستاشدا کاری فۆتۆ مۆدێل کاری ڕیکلام دەکات، ماوەیەکێش لە تەلەڤزیۆنی سەحەر کاری دەکرد.