"سزا نوێیەکانی ئەمریکا هاوپەیمانەکانی حیزبوڵڵا دەکەنە ئامانج"

یاریدەدەری وەزیری نوێی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند پێدەچێت سزاکانی داهاتووی ئەمەریکا هاوپەیمانەکانی کۆمەڵەی حیزبوڵڵای لوبنانی بکەنە ئامانج.

یاریدەدەری وەزیری نوێی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیڤد شینکەر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئێڵ بی سی ئەی لوبنانیدا وتی " لە داهاتوودا سزا دەسەپێنین بەسەر ئەو کەسانەدا کە لە لوبنان یارمەتی و پشتیوانی حیزبوڵڵا دەکەن".

سەبارەت بەوەی سزاکان هاوپەیمانەکانی حیزبوڵڵا دەکەنە ئامانج وتی " بێگومان"، ئاماژەشی بەوەدا ئەمەریکا بە بەردەوامی پێداچوونەوە دەکاتەوە بە لیستە تایبەتی سزاکاندا.




AM:08:57:13/09/2019