کەشناسی پێشبینیەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەیی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئەمڕۆ شەممە و سبەی یەکشەممەی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی ئەمڕۆ ١٤ ی ئەیلولی ٢٠١٩ ئاسمان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمی بگاتە ٣٨ پلەی سیلیزی کە لە شاری کەرکووک تۆماردەکرێت و نزمترین پلەش لە شاری سلێمانی، کە دەگاتە ٣٣ پلەی سیلیزی.
 


AM:10:00:14/09/2019