یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی گەڕایەوە بۆ بردنەوەکانی و دوای یەکسانبوونەکەی هەفتەی سێیەم توانی ٣-٢ لە یانەی لیڤانتی بباتەوە.
ریال مەدرید لە یاریەکی قورسدا رووبەڕووی لیڤانتی بووەوە لە بێڕنابیۆو لەئەنجامدا توانی یاریەکەی ٣-٢ لێ بباتەوە.
گۆڵەکان ، بنزیمە توانی دوو گۆڵ بکات و گۆڵەکەی تریش کاسیمێرۆ تۆماری کرد کە سەرجەمیان لە گێمی یەکەم بوو.
ریاڵ مەدرید لە ٤ یاریدا ٨ خاڵی هەیەو لە پلەی دووەم دێت.