کۆرپەی شەیتان نیگەرانی لای دایک‌و باوکی دروست دەکات

دایک و باوکێک تووشی شۆک بوون کاتێک وێنەی مناڵەکەیان بینی لە سکی دایکیدا کە لەرێگای سونەرەوە پێشانیان دان و لە شەیاتنێکی بچووک دەچوو.

" کۆرپە شەیتانەکە" وەک دایکەکەی پێی دەڵێت، بەشێوەیەکی بەرفراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەوەو دەنگدانەوەیەکی جیهانی دروستکرد، هەرچەندە دایک و باوکەکە زۆر نیگەران بوون لەو دۆخە کە وێنەی مناڵەکەیان لەسکی دایکیدا بڵاوکراوەتەوە.

ئایانا ئەلستون کە ژنیکی ١٧ ساڵی هەرزەکارە، دوو وێنەی مناڵەکەی لە سکی خۆیدا لە ئەکاونتی خۆی بڵاوکردۆتەوەو نووسیوویەتی" زۆربەی مناڵان خۆیان لە کامێرا دەشارنەوە، تەماشای مناڵە شیتانەکەی من بکەن".

ئەم پۆستە بەشێوەیەکی زۆر بەرفراوان بڵادەبێتەوەو دەبێتە نیگەرانی دایکەکە خۆشی و باوکی مناڵەکەش.

 


AM:12:04:16/09/2019