ولآتی کوەیت دەکەوێتە حاڵەتی ئینزاری پلە یەکەوە

لەگەڵ پەرەسەندنی ئاکامی هێرشەکانی سەر کۆمپانیای ئارامکۆ لە سعودیەو تۆمەتبارکردنی ئێران، کوەیت ولآتەکی خستە حاڵەتی ئینزارەوە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ١٨ ی ئەیلول، وەزارەتی بەرگری سعودیە رایگەیاند" هێرشەکەی سەر دامەزراوەکانی نەوتی ئارامکۆ، لە باکوری سعودیەوە بووە کە ئاماژەیە بۆ ئێران"، هەر ئەمڕۆ دەوڵەتی کوەیت کەوتە حاڵەتی ئینزاری پلە یەکەوە.( کوەیت هاوسنوری ئاویە لە رۆژهەڵاتەوە لەگەڵ ئێران و لەرۆژئاواشەوە لەگەڵ سعودیە).

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ دۆناڵد ترامپ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەڵبژاردەی سەربازی دژی ئێران یەکێکە لە هەڵبژاردەکان.

رۆژی ١٤ مانگ هێرشێکی قورسکرایە سەر دامەزراوەی نەوتی گەورەی ئارامکۆ لە سعودیەو، زەرەرێکی زۆری گەورە بەو ولآتە گەیشت و ئەمەریکاو سعودیە، ئێران بە بکەری ئەو هێرشە تۆمەتبار دەکەن.

 

 

 



PM:10:49:18/09/2019