وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند" ئەمرۆ هەینی رێکەوتی ٢٠ ی ئەیلولی ٢٠١٩ هاوڵاتییەک لە سنوری ئاکرێ خنکا".
هێمن سڵێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ڕایدەگەیەنێت، پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ٢:٠٠ پەیوەندى بە تیمى ژێردەریایی ئاکرێ کرا کە هاوڵاتیەک لە هاوینە هەواری گەلی زەنتە خنکاوە، تیمەکەش دەستبەجێ تەرمەکەیان دەرهێناوە و رەوانەى نەخۆشخانە کراوە و هاوڵاتییەکە ڕاستەوخۆ گیانی لەدەستداوە".
بەگوێرەی زانییارییەکان، هاوڵاتییەکە ناوی "ع، ح، ب"ەو تەمەنی ٤٥ ساڵە و دانیشتووی شاری هەولێرە، کە خاوەنی ٥ منداڵە و بەمەبەستی گەشتکردن لەگەڵ خێزانەکەی ڕووکردۆتە ناوچەی ئاکرێ و هاوینە هەواری گەلی زەنتە.