سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
بەرهەم ساڵح لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا کۆبوەوە
لە پەراوێزی لە کۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان کە ئێستا لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت، شەوی رابردوو سەرۆک کۆماری عێراق، د.بەرهەم ساڵح، لەگەڵ دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کۆبوونەوە.
لەسەرەتادا سەرۆک ترەمپ رایگەیاند،" بەخێرهاتنی سەرۆک بەرهەم و شاندی یاوەری دەکەم و وەک دەزانن ئێمە پێشتر چوینە عێراق" وەک ئاماژەیەک بۆ بەسەرکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکاو ئەنجامدانی جەژنی سەری ساڵی ٢٠١٩ لەگەڵیاندا و دەشڵێت زۆر بابەت هەیە پێکەوە دەبێت گفتوگۆی لەسەر بکەین".
لای خۆشیەوە سەرۆک کۆماری عێراق، زۆر سوپاسی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی کرد کە پاڵپشتێکی بەهێزی عێراقیان کردووە لە لەناوبردنی "رێکخراوی تیرۆریستی داعش."
بەرهەم ساڵح وتیشی" راستە عێراق لە شەڕی دژی داعش لە بەرەی پێشەوە بووە، بەڵام پاڵپشتی ئەمریکاو هاوپەیمانان بۆ ئێمە بنچینەیی بوە، ئێستا عێراق لە قۆناغی بنیاتنانەوەدایە و دەمانەوێت ببینە دراوسێیەکی باشی وڵاتانی ناوچەکەو ببینە بەشێک لە بنیاتنانەوەی رۆژهەڵاتێکی نوێی سەقامگیر.
ترەمپ رایدەگەیەنێت " کاتێک من بومە سەرۆکی ئەمریکا، داعش لە لوتکەدابوو، بەڵام ئێستا بە پێکەوە توانیومانە داعش لەناو ببەین، ئێستاش دەمانەوێت بەردەوام بین لە پاڵپشتیکردنی عێراق."
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکانیان بۆ رۆژنامەنوسان، بەرهەم رایگەیاند، عێراق رێگە نادات سەروەری خاکەکەی پێشێل بکرێت و لە خاکەکەیەوە هێرش بکرێتە سەر هیچ ولاتێک و عێراق پابەند دەبێت بە ئەرکی دراوسێیەتی خۆی بەپێی دەستور.
بڕیاریشە ئەمڕۆ چوار شەممە، بەرھەم وتاری عێراق لە کۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان و تێڕوانینی عێراق سەبارەت بە چەند پرسێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی پێشکەش بکات.
AM:09:19:25/09/2019
بەرهەم ساڵح
ترامپ
نەتەوەیەکگرتووەکان
لەبارەی سەرێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان هۆشداری دەدرێت
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
ڕائول گۆنزالێز بیر لە جێهێشتنی ڕیاڵ مەدرید دەکاتەوە!
ئەستێرەکان
ئێران سزای سێدارە بەسەر راپەرێکی ناڕازی دەسەپێنێت
وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد
وێنە.. بانە شێروان بە چەند ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت
وێنە.. هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە
Spee Media