بنیامین ناتانیاهۆ بۆ کابینەی نوێی حکومەت دیاریکرا


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ ی ئەیلولی ٢٠١٩  ریوڤین ریڤلین، سەرۆکی ئیسرائیل، ئەرکی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بە بنیامئن ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە دەسپێرێت. 

سەرۆکی ئیسرائیل لە مەراسیمی دەستنیشانکردنی پێکهێنەری کابینەی حکومەتی  ڕایگەیاند" کە من هەلی پێکهێنانی حکومەت بە بەرێزناتانیاهۆ دەدەم، سەرەرای یەکسانبونی لەگەڵ بە بێنی گانتزی رکابەری".

لەڕۆژی ١٧ ی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی گشتی لە ئیسرائیل بەڕێوەچوو، تیایدا پارتی  شین و سپی، بەبردنەوەی ٣٣ کورسی پەرلەمانی، پێش پارتی لیکودی دەسەڵاتدار کەوتوە و تائێستاش هاوپەیمانێتییەکەی ناتانیاهۆ ٥٦ کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە کە هێشتا زۆرینەی پەرلەمانی نیە.
 


PM:09:48:25/09/2019