نەوت زیاتر دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان زیاتر دابەزی و هەر بەرمیلێك كەمتر لە 62 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە رێكەوتی 26 ی ئەیلولی 2019، نرخی بەرمیلێك نەوت لە جۆری برێنت بە 61 دۆلار و 37 سەنتە، لە كاتێكدا بەیانی دوێنێ بە 61 دۆلار و 60 سەنت بوو.

هاوكات لە ئێستادا نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكی لە بازاڕەكانی جیهان بە 56 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، لە كاتێكدا بەیانی دوێنێ بە 56 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا.
 


AM:10:16:26/09/2019