هەولێر.. لایەنە سیاسییەکان کۆدەبنەوە


ئەمڕۆ هەینی ٢٧ ی ئەیلولی ٢٠١٩ ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند" بڕیارە ڕۆژی شەممە ٢٨ ی ئەیلولی ٢٠١٩ لە شاری هەولێر کۆبوونەوەی هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکرێت، کۆبوونەوەکەش لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی و نووسینگەی هەڵبژاردنەکان دەبێت".

هاوکات خەسرۆ گۆران، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد"چاوەڕوانی و خواستی ئێمە وەکو پارتی و یەکێتی بۆ ئەوەیە بە یەک لیست لە هەموو ناوچەکانی کەرکووک و نەینەوا و سەلاحەدین و دیالە بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بکەین". 

رۆژی پێنجشەممە٢٦ ی ئەیلولی ٢٠١٩ هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و پرسی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و دروستکردنی لیستی هاوبەش لە ناوچە جێناکۆکەکان تاوتوێکرا. 
 


AM:11:30:27/09/2019