ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی عێراق لە بەرزبوونەوەدایە
ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردووی عێراق بۆ 44 کەس بەرزبووەوە و تاکو ئێستاش زیانی گیانی تەقەکانی ئەمڕۆ ئاشکرا نەکراوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی، ژمارەی کوژراوان بۆ 44 کەس بەرزبووەتەوە و زۆرینەی ئەم 44 کەسەش، لە 24ی کاتژمێری رابردوو کوژراون.
هەروەها ئاژانسی فرانس پرێس ئاشکرایکردووە، لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی شاری بەغدا، هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و تاکو ئێستا زیانەکان ئاشکرا نەکراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لە وتاری هەینیدا کە لە کەربەلا خوێندرایەوە عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەکان داوا لە سێ سەرۆکایەتییەکە کرد کە کێشەکان چارەسەر بکەن.
پێشتریش عادل عه‌بدولمه‌هدی داوای له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد ده‌سه‌ڵاتی گۆڕانكاری پێ بده‌ن و دوور له پشكپشكێنه‌ی سیاسیی بتوانێت گۆڕانكاری بكات و وتیشی: چاره‌سه‌ری سیحریی له ئارادا نییه بۆ كێشه‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی و خراپ كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێكی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی یاسایه‌ك ده‌ربچێت و هه‌ر خێزانێكی هه‌ژار مووچه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی پێ بدرێت.
ئەگەرچی هێزە ئەمنییەکان ئامادەکارییان کردووە و قەدەغەی هاتوچۆ بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا دیارنیە کە ئاخۆ ئەو دۆخە ئەمنیە و پەیامەکەی سیستانی و عادل عەبدولمەهدی دۆخەکە هێوەر دەکاتەوە یان لەپاش نیوەڕۆوە خۆپیشاندان دەست پێدەکاتەوە.
PM:01:53:04/10/2019