هەموو شتێک دەربارەی نەخۆشێ شێرپەنجە لەم ڕاپۆرتەدا بزانە



شێرپەنجە بە نەخۆشیی ترسناک ناسراوە، شێرپەنجە ساڵانە زۆرێک لە خەڵک دەکوژێت لە ھەموو جیھان، بەڵام ھەوڵێکی دڵ خۆشکەر ھەیە، چەند ملیۆن لەخەڵکی شێرپەنجەیان ھەیە و ھێشتاش دەژین. شێرپەنجە نەخۆشی نییە. زیاتر لە ١٠٠ جۆری جیاواز دەگرێتەوە کە ھەموو بەشەکانی لەش ئەگەری تووشبوونیان ھەیە پێیەوە لە هەموو لەشی مرۆڤێکدا هەیە. بەڵام ھەموو جۆرەکانی شێرپەنجە یەک سیفەتی وەک یەکیان ھەیە ئەویش بریتیە لە ئەو خانەیەیەی کە تووشی شێرپەنجە دەبێت کۆنتڕۆڵیان لەدەست دەدەن. 

ھۆکاری مەترسیداربوونی شێرپەنجە

کاتێک خانەی شێرپەنجەیی دابەش دەبن، تۆپەڵە دروست دەکان پێیان دەوترێت ئاوسان یاخود گرێ. ئەم ئاوسانانە کاریگەریان ھەیە لەسەر کارەگرنگەکانی لەش. بۆ نموونە شێرپەنجەی سیەکان کاردەکەنە سەر ھەناسەدان، یاخود شێرپەنجەی گەدە کاردەکاتە سەر ھەرسکردنی خۆراک.

جگە لەمەش خانەی شێرپەنجەیی دەتوانن بڵاو ببنەوە لە جێگایەکی لەش بۆ یەکەی تر، ئا بەم شێوەیە ئاوسانی تر دروست دەبێت. بەڵام ھەموو جۆرێکی شێرپەنجە بەربڵاو نین، ئەوانەی توانای بڵاو بوونەوەیان ھەیە زۆر مەترسیدارن.

چارەسەر

باشترین چەک دژی شێرپەنجە بریتیە لە دەستنیشان کردنی شێرپەنجە لە قۆناغی زوویی پێش ئەوەی زۆر گەشە بکات. پشکنینی پێشینەی ناو بەناوە لە لایەن پزیشکەوە یارمەتی زوو دەستینشان کردنی شێرپەنجەی دەدات. ئەوانەی کە تووشی شێرپەنجە دەبن بەڵام زوو دەستنیشان دەکرێن ئەوا دەتوانن بژین. 

ھەندێک جۆری شێرپەنجە دەتواندرێت بە نەشتەرگەری لاببردرێت. ھەندێکی تریان پێویستیان بە چارەسەری کیمیایی و تیشکی ھەیە، زۆر بەداخەوە ئەم چارەسەریانە دەبنە ھۆی تێکشکاندنی خانەی تەندروستیش نەک تەنھا خانەی شێرپەنجەیی.


بەرگری لە شێرپەنجە

ڕێگایەکەی دڵنیا نیە بۆ خۆپاراستن، بەڵام ھەندێک شت ھەن ئەگەر ئەنجام بدرێت ئەوا مەترسی ڕوودانی شێرپەنجە کەم دەکەنەوە؛ وەک وازھێنان لە جگەرەکێشان، ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن مەترسی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی سییەکان ٢٠ جار زیاترە وەک لەو کەسەی کە جگەرە ناکێشێت.

خۆراکی تەندروست؛ خۆراکی دەوڵەمەند لە چەوری تێر و گۆشتی سوور کەم بکرێتەوە، مەترسی ڕوودانی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.

زۆربەی شێرپەنجەکانی پێست بە ھۆی زۆر بەرکەوتن بە تیشکی خۆرەوە دروست دەبن. بۆیە خۆپاراستن لە بەرکەوتن لە تیشکی خۆر کە دەبێتەھۆی سووتانی خۆری، ئەوا مەترسی ڕوودانی شێرپەنجەی پێست کەم دەکاتەوە. 
 


PM:06:33:05/10/2019