شەوی رابردوو لە مەدینە سەدر رووبەڕووبوونەوەی توند روویدا

شەوی رابردوو ٦ی تشرینی یەکەم لە شاری مەدینە سەدر شەڕێکی قورس لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییە عێراقییەکان روویداو لەئەنجامدا دەیان قوربانی لێکەوتەوە.

 

بەپێی سەرچاوە ئەمنی و پزیشکیەکانی بەغدا، شەوی رابردوو لە مەدینە سەدر کە بە مەڵبەدنی تەیاری سەدری ناسراوە رووبەرووبوونەوەو شەڕی قورس لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانی عێراق روویان داو، لە ئەنجامدا ١٣ کەس کوژراون و زیاتر لە ٥٠ کەسی تر بینداربوون.

 

شەوی رابردوو بەهەزاران خۆپیشاندەر لە مەدینە سەدر رژانە سەر شەقامەکان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کە بەتانک و زرێپۆشەوە گەیشتبوونە ناوچەکە رووبەرووبوونەوەی قورس روویان داو، لە ئەنجامدا ئەو ژمارە بەرچاوە لە قوربانی لە نێو ریزی خۆپیشەندەراندا کوژران و برینداربوون.

 

ئەوە لە کاتێکدایە پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ رەوتی سەدر هەڵوێستی خۆی لەسەر کۆی سیستەمی سیاسی لە عێراقدا توندتر بکات.

 

لە ١ی تشرینی یەکەمەوە خۆپیشاندەران بەغداو شارەکانی باشووری گرتۆتەوەو زیاتر لە ١٣٠ کەس کوژراون و نزیکەی ٧ هەزار کەسی تر لە خۆپیشاندەرو هێزی ئەمنی برینداربوون.



ئه‌م بابه‌ته ‌1006 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:04:07/10/2019