هەسەدە سوپاسی هەڵوێستی بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژئاوایی دەکات

هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" سوپاسی هەڵوێستی بەشێک لە وڵاتە عەرەبی و رۆژئاواییەکان کە هەڵوێستی ئەرێنیان هەبوە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆئاوای کوردستان.

"هەسەدە" لە راگەیەنراوێکدا لە تویتەر رایگەیاندوە، "ئێمە سوپاسگوزاری حکومەتە عەرەبییەکانین کە بەشێوەیەکی ئەخلاقی لە کاتە سەختەکاندا لەگەڵ خەڵکی باکو و رۆژهەڵاتی سوریا هەڵسوکەوتیان کردوە وەک وڵاتانی، سعودیە، ئیمارات، بەحرەین، ئەردەن، لوبنان، لیبیا، مسر، کویت و عێراق، هەروەها حکومەتە رۆژئاواییەکانی وەک بەریتانیا، فەڕەنسا، هۆڵەندا، کەنەدا و ئەڵمانیا".

هەڵوێستەکەی هەسەدە دوای ئەوە دێت لە دوای دەستپێکردنی هێرشی تورکیاوە ئەو وڵاتانە بە بەیاننامە و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان رەخنەیان لە هێرشەکەی سوپای تورکیا گرتوە و داوای راگرتنی دەکەن.


AM:10:42:10/10/2019