سووپای تورکیا بەچڕی بۆردوومانی شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات
بەگوێرەی زانیارییەکان، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی سوپاى توركیا له ڕێگهى فڕۆكه جهنگییهكان و هاوهنبارانكردنهوه، بۆردومانكردنى شارى قامیشلۆى ڕۆژئاوای کوردستانی دهست پێ كرد، هاوکات بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان تاكو ئێستا نزیكەی ٥ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٤٠ كەسی دیكەش برینداربوون.
هەروەها بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی بۆردومانە كوێرانەكانی سوپای توركیا بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی، سێ هاوڵاتی برینداربون و دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی قامیشلۆ، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە یەكێك لە بریندارەكان گیانی لەدەستیدا.
هەر بە گوێرەی زانیارییەكان تاكو ئێستا ٥ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٤٠ هاوڵاتی دیكەش برینداربوون.
PM:04:17:11/10/2019