ئەنجومەنی ئاسایشی نێوەدەڵەتی لەبارەی هێرشەکانی سوپای تورکیا کۆدەبێتەوە


سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند" لەبارەی هێرشەکانی سووپای تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر داواکاری فەڕەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، پۆڵەندا و بەلجیکا ئەنجومەنی ئاسایش کۆدەبێتەوە". 

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایش بە کەناڵی عەرەبییەی سعودی راگەیاندووە: بەهۆی ئەوەی ئەگەری ئەوە هەیە روسیا ناڕەزایی لە داواکارییەکی لەو شێوەیە هەبێت، پێناچێت ئەنجومەنی ئاسایش لە کۆبونەوەکەیدا هیچ بڕیارێک بدات، ئامانجی کۆبونەوەکە ئەوەیە فشارێکی نێودەوڵەتی بخرێتە سەر تورکیا بۆ ئەوەی هێرشەکانی بۆ سەر سووریا بوەستێنێت. 

ئەنجومەنی ئاسایش لە  ١٥ دەوڵەت پێكهاتوە كە ٥ دەوڵتیان ئەندامی هەمیشەین و مافی ڤیتۆیان هەیە کە پێکهاتون لە، ئەمریكا، فەڕەنسا، بریتانیا، چین و ڕوسیا،  ١٠ دەوڵەتی دیكەش  ئەندامی نا هەمیشەیین لە ئەنجوومەنی ئاسایش كە بریتین لە كوەیت، بەلجیكا، ئەڵمانیا، پۆڵەندا، ئەندەنوسیا، گۆدیڤوار، کینیا، دۆمێنیكا و باشوری ئەفەریقا و پیرۆ. 


AM:10:27:16/10/2019