کەجەکە ڕێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا بە داکۆکیکارێکی سەیر ناودەبات


ئەمڕۆ شەممە ١٩ی تشرینی یەکەم بەڕێوەبەرایەتی کۆنسەی کۆماجڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند" جگە لە کشانەوەی داگیرکەران هیچ بژاردەیەکی دیکە قبوڵ ناکرێت، جەختیش دەكاتەوە كە تا داگیرکەر لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نەکشێنەوە پێویستە شەڕڤانان لە سەر بەرخۆدانەکەیان بەردەوام بن".


دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کەجەکە.. 


کورد، عەرەب، سوریان و هەمو گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ئەنجامی تێکۆشانێکدا لە دژی چەتەکانی وەک ئەلنوسرە و داعش، سیستمێکی دیموکراتی ئازادیان دروستکرد، کە بۆ هەمو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوە بە نمونەیەک، فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە کە لە دژی گەلی کورد سیاسەتی قڕکردن پەیڕەودەکات، لە سەرەتاوە دژایەتی ئەو سیستمەی کرد، فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە سەرەتادا پشتگیری لە هێرشەکانی گروپە چەتەکانی وەک ئەلنوسرە و داعش دەکرد، بەڵام کە بینیتان ئەو چەتانە تێکشکان، ڕاستەوخۆ دەستی بە هێرش کرد، دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە کە بینی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دیموکراسی خۆجێیی گەش دەبێت، کورد دەبێتە خاوەنی پێگەی خۆی، لە سەر بناغەی دیموکراتبونی سوریا سیاستمی قڕکەری فاشیستی ئەوان لەناودەچێت، لە دژی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستی بە هێرشی داگیرکاری کرد.


بەرخۆدانی دژی داگیرکاری پشتگیرییەکی بەدەستهێنا کە هیچ بزوتنەوەیەکی بەرخۆدان بەدەستی نەهێناوە


لە دژی ئەم هێرشە داگیرکارییە کە هەمو جۆرە چەکێکی قوڕس بەکاردەهێنرێت، بەرخۆدانێک بەڕێوەبرا کە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بە هیچ شێوەیەک بیریشیان لێنەدەکردەوە، گەلانی جیهان و ڕای گشتی دیموکراتی لەدژی داگیرکەری هەستایە سەر پێ و لە تەنیشت بەرخۆدانەکە جێی خۆیان گرت، گەلی کورد و هەمو هێزە سیاسیەکانی کوردستان لە چوار پارچە بە گیانێکی نەتەوەیی لەدژی داگیرکەری هەستانە سەر پێ، بێجگە لە قەتەر هەمو وڵاتانی عەرەب و گەلی عەرەبیش بە شێوەیەکی ئاشکرا لەدژی داگیرکاریی هەڵوێستیان دەربڕی، وڵاتانی ئەوروپاش لە دژی داگیرکاری وەستانەوە و داوایان کرد سوپای تورک و چەتەکانی کۆتایی بە داگیرکەری بهێنن، لە ئەمریکا جگە لە ترامپ هەمو هێزە سیاسییەکان و ئۆرگانە کاریگەریەکانی دەوڵەت و ڕای گشتی لەدژی داگیرکاری هەڵوێستیان نیشان دا، فشار لە حکومەتەکی ترەمپ دەکەن. لە مێژودا هیچ کاتێک دەوڵەتی تورک ئەوەندە بە تەنها نەماوەتەوە. بەرخۆدانی دژی داگیرکاری پشتگیریەکی بەدەستهێنا کە لەم سەدەیەدا هیچ بزوتنەوەیەکی بەرخۆدان بەدەستی نەهێناوە. پشتگیری گەلان و ڕای گشتی دیموکراتیی بەدەست هێنا. داگیرکەری تورک بە پۆزسیۆنی ناحەق و ناڕەوا لە سەرەتاوە مەحکومی تێکچونە. گەلی کورد و گەلانی باکور و ڕۆژئاوای سوریا لە دۆخێکدان کە نزیکی سەرکەوتنن.


بەرخۆدان پیلانگێڕی ترەمپ و ئەردۆغانی هەڵوەشاندەوە


بەرخۆدانی گەورە و مۆڕال و ڕەوا کە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەدەچێت، توانی پیلانگێڕی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ئەردۆغانی دوژمنی گەلی کورد هەڵوەشێنێتەوە. بەرخۆدان، فشاری گەلان و ڕای گشتی دیموکراتی، سەرۆکی ئەمریکای خستوەتە دۆخێکەوە کە رێگەی بە داگیرکەری ئەردۆغان داوە، لە مێژودا بە هیچ سەرۆکێک نەکراوە. هەروەها سیاسەتی سەرۆکی فاشیستەکان ئەردۆغان – باخچەلی کەوتونەتە ناو سیاسەتی تێکچون و دیپلۆماسی کە ناتوانن خۆیانی لێ ڕزگار بکەن، کە لە مێژوی تورکیادا شتێکی بەم شێوەیە بە سەر هیچ کەسێکدا نەهاتوە.


ترامپ بۆ ئەوەی لەم دۆخە خۆی ڕزگار بکات، بە ئاگربەست هەوڵیدا شەڕەکە رابگرێت. لەبارەی بەرخۆدانی هەسەدە و پشتگیری لە بەرخۆدانەکە، ئەگەر هێرشی دەوڵەتی تورک کە هەمو شتێک بۆردومان دەکات، خەڵکی مەدەنی دەکوژێت، بە سەدان کەس بریندار دەکات ڕانەگیرێت، ترامپیش هیچ نەبێت بە ئەندازەی ئەردۆغان ڕسوا دەکرێت و توشی گۆشەگیری دەبوەوە. لەم دۆخەدا هەم ئەمریکا و هەم تورکیا پێویستیان بە ئاگربەست بو. بەم شێوەیە بە هۆی بەرخۆدانی شەرڤانان و پشتگیری گەلانی جیهان هەوڵیاندا خۆیان لەم دۆخە ڕزگار بکەن.


جگە لە کشانەوەی داگیرکەران هیچ بژاردەیەکی دیکە قبوڵ ناکرێت


لەگەڵ پەسەندکردنی ترامپ، بۆ ئەوەی ناحەقی هێرشەکانی داگیرکەری ئەردۆغانی دوژمنی کورد پیشان بدرێت، وا دەردەکەوێت بەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاگربەستەکەی قبوڵ کردبێت. لەبەرئەوەی هێرشی داگیرکاری و تاوانی دژی مرۆڤایەتییە، پێویستە ئەم ئاگربەستە ڕەوایەتی بە داگیرکاری نەدات، پێویستە هێزە داگیرکارەکان بکشێنەوە. لەبەرئەوەی بەرخۆدێر و گەلانی جیهان  و ڕای گشتی داوا دەکەن هێرشە داگیرکارەکان ڕابگیرێن و داگیرکاران بە تەواوی بکشێنەوە. بەو هۆیەوە بەرخۆدێران و ڕای گشتی دیموکراتیک جگە لە کشانەوەی داگیرکەران، هیچ بژاردەیەکی دیکە قبوڵ ناکەن.


ئەگەر ئاگربەست ببێتە هۆی کۆتاییهاتن بە داگیرکاری، ئەو کاتە واتادار دەبێت


ئەو هەرێمانەی بونەتە ئامانجی هێرشەکان، بەر لە هێرشە داگیرکاریەکان ئارامترین هەرێمی سوریا بون. بەو هۆیەوە پێویستە بۆ ئارامی و ئاسایش هێزە داگیرکارەکان بکشێنەوە. دوای سەردانی شاندی ئەمریکی بۆ تورکیا و کۆبونەوەیان لە گەڵ بەرپرسانی تورک، بە شێوەیەکی سەیر داواکرا هەسەدە بکشێتەوە کە ئەوەش ڕەوایەتی بە داگیرکاری دەدات. لەبەر ئەوە ماددەکانی ڕێککەوتنەکە کە شاندی ئەمریکی ئاشکرایکرد، بێجگە لە ئاگربەست لە ڕوی سیاسی و ئەخلاقیەوە ڕەوا نین. هێزی شەڕی قێزەونی ئاکەپە – مەهەپە دوای ئاگربەستەکەش هێرشیان کرد کە ئەمەش نیشانەی ئەوەیە ئاگربەست بۆ ڕزگارکرنی ئەردۆغان و ترەمپە کە لە دۆخێکی تەنگەتاو دان. ئەردۆغانی فاشیست کە دوژمنی گەلی کوردە، ئاماژەی بەوەکرد کە ئەوان ئامانجی سەرەتایی خۆیان پێکاوە و ئەگەر داگیرکاریەکەیان قبوڵ نەکرێت، هێرشەکانیان چڕتر دەکەنەوە. بەم شێوەیە ئامانجەکەی ئاشکرا کرد. بەو هۆیەوە پێویستە گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، گەلانی جیهان و ڕای گشتی دیموکرات هەڵوێستیان سست نەکەن. تا داگیرکار لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نەکشێنەوە پێویستە لە سەر بەرخۆدانەکەیان بەردەوام بن. ئەگەر ئاگربەست وەک پڕۆسەیەک بۆ کشانەوەی داگیرکاران بێت، ئەو کاتە ئاگربەست واتادار دەبێت.


نابێت تاوانی دەوڵەتی تورک لەدژی مرۆڤایەتی فەرامۆش بکرێت


نابێت تاوانی دەوڵەتی تورک لەدژی مرۆڤایەتی فەرامۆش بکرێت. دەوڵەتی تورکی چەکی قەدەغەکراو کە بە فڕۆکە لەدژی هەرێمی پاراستنی میدیا بەکار دەهێنێت، لە باکور و ڕژهەڵاتی سوریاش بەکاری دەهێنێت. بەو هۆیەوە گەلانی جیهان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ پێویستە لێپرسینەوە لە سەرۆکی شەڕی قێزەون ئەردۆغان و بەرپرسانی دیکە بکەن. بە پێچەوانەوە ڕێگە بە تاوانی دیکەی مڕۆڤایەتی دەدرێت و ژیانی ئاشتیانە و ئارامی مڕۆڤایەتی لە ئێستاوە دەکەوێتە مەترسیەکی گەورەوە.


پێویستە هەوڵ بۆ یەکیەتی دیموکراتیی سوریا بدرێت


هێرشەکان جارێکیتر دەریخست، دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر یەکێتی خاکی سوریا. دەوڵەتی تورک بەو ناوچانەی کە داگیری دەکات، هەوڵ دەدات کاریگەری لە سەر یەکپارچەیی خاکی سوریا دروست بکات. بەو هۆیەوە لەدژی بڵاوبونەوەی سەربازانی سوپای سوریایە لە سەر سنورەکان کە لە ئەنجامی ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکراتیک و حکومەتی سوریادا هاتونەتە سنورەکان. پێویستە نەتەوە یەکگرتوەکان، ڕوسیا، ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا لەدژی پلانەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێستیان هەبێت و پشتگیری لە ڕێککەوتنی نێوان بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و دەوڵەتی سوریا بکەن. بەر لە هەمو شتێک بۆ ئارامی سیاسی بە شێوەیەکی ئاشتیانە، دیموکراستی و یەکیەتی سوریا، هەڵوێستێکی بەو شێوەیە پێویستە. بێگۆمان پێویستە گەلانی جیهان و ڕای گشتی دیموکرات لەبەرامبەر هەڵوێستی دەوڵەتی تورک لەدژی یەکێتی دیموکراتیی سوریا، هەڵوێست نیشان بدەن و هەوڵی یەکێتی دیموکراتیی سوریا و ئاشتی بدەن.


تێکۆشانی دژی داگیرکەری پێویستە بەهێز ببێت


بۆ ڕاگرتنت ئەم شەڕە قێزەونە ئاگربەست گرنگە. پێویستە ئاگربەست ببێتە سەرەتای پرۆسەی کۆتاییهێنان بە داگیرکاری کە بەم شەڕە ئاشتی و ئارامی  باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەناو دەبرێت. ئەگەر بەو شێوەیە نەبێت، ئاگربەست تەنها بۆ کەمکردنی فشاری ڕای گشتی دیموکراتی و گەلان دەبێت، هەروەها بۆ ڕەوایەتیدان بە داگیرکاری و "ناوچەی ئارام" دەبێت کە دەوترێت، پێشتر لەسەری ڕێککەوتون.


ئەگەر ئاگربەست ڕاگەیەندراوە، کۆتایی بە داگیرکەری سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بهێنن و هێزەکانی داگیرکەر بە تەواوی بکشێننەوە و ئەو کاتە ئاگربەست ئامانجی خۆی دەپێکێ. بەو هۆیەوە زۆر گرنگە ڕای گشتی دیموکرات، هێزە سیاسیەکان و دەوڵەتانی جیهان، کۆمکاری عەرەبی، گەلانی سوریا و گەلەکەمان لە چار پارچەی کوردستان لە سەر هەڵوێستەکانیان بەردەوام بن و پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدان بەردەوامی پێبدەن. ئێمە بانگەوازیمان بۆ هەمو ئەو هیزانە هەیە بۆ دروستکردنی سیستمێکی دیموکرات لە سەر بناغەی ئاشتی و ئارامی لە هەمو سوریا و بە تایبەتی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە بوەتە ئامانجی داگیرکەری تێکۆشان بەهێز بکەن.

بەرخۆدانی بەشەرەفی گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هەسەدە لەدژی هێرشەکان بوە هۆی ئەوەی ئاگربەست رابگەیەنرێت. ئێمە لەم بروایەداین بەرخۆدان کۆتایی بە داگیرکاری دەهێنێت. لە سەر بناغەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا یەکیەتی دیموکراتی سوریا دروست دەبێت. بە ڕێزەوە یادی شەهیدە قاڕەمانەکانی بەرخۆدان دەکەینەوە و هێوا سەرکەوتن بۆ بەرخۆدێرەکان دەخوازین.




PM:02:08:19/10/2019