هەسەدە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له باره‌ی کشانەوە لە سه‌رێكانی، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
كینۆ كبریل، وته‌بێژی هه‌سه‌ده، رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی كاتی بۆ كرده‌وه سه‌ربازییه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركیی و به ناوه‌ندگیری ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانمان سه‌رێكانیان به ته‌واوی به‌جێهێشت.
وته‌بێژی هه‌سه‌ده وتیشی: له‌مڕۆوه هیچ شه‌ڕڤانێكمان له ناو شارۆچكه‌ی سه‌رێ كانی نییه.
PM:07:09:20/10/2019