جەمیل بایک: ئەمریکا و ڕووسیا هەوڵیاندا شەرڤانانی ئازادی بۆ ئامانجەکانی بەکاربهێن



هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە ئاژانسى فورات نیوزى ڕاگەیاند" ئەمریکا و ڕووسیا هیچ کاتێک خۆسەری دیموکراتیکیان قبوڵ نەکرد، هەوڵیاندا شەرڤانانی فیدایی، شەرڤانانی ئازادی بۆ ئامانجەکانی بەکاربهێن".


جەمیل بایک، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایدەگەیەنێت: ڕوسیا و ئەمریکا بۆ بەرژەوەندیەکانیان کورد دەکەنە قوربانی و پێش هێرشەکەى سەر ڕۆژئاوا لەڕێگەى وتوێژی هەرێم و میکانیزمی ئارام، ڕۆژئاوا بێهێز و بێچەک کرا و دواتر رێگەیان بە هێرشەکەدا.

 

جەمیل بایک وتیشی" لەدژی داعش کەس شەڕی نەکرد، کورد شەڕیکرد شەرڤانانی ئازادی شەڕیانکرد و باجی زۆریاندا، گورزی گەورەیان لە داعشدا دەوڵەتانی جیهان و مرۆڤایەتیان لە بەڵایەکی گەورە ڕزگار کرد". 


هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئەوەشی خستەڕوو: ئەمریکا بە ناوی پاراستنی سنور، بۆ ئەوەی تورکیا بچێتە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێگەکەی کردەوە و ڕەوایەتی بە هێرشەکەدا، ڕووسیاش پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە چوونی تورکیا ڕەوایە، واتە بەیەکەوە پلانەکەیان بەڕێوەبرد. بۆ بەرژەوەندیەکانیان پلانەکەیان داڕشت.


جەمیل بایک، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە باسی لەوەشکرد: “لە جێگەی ئەوەی قەڕزەکانیان بدەنەوە. دوژمنایەتیەکی گەورەی کوردیان کرد. بەو هۆیەوە بەرپرسی کوشتن ئەمریکا ڕوسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان و تورکیان. ناتوانن لەو بەرپرسیاریە ڕاکەن.








AM:08:59:21/10/2019