سوودەکانی بەهێ بۆ تەندروستی

بەهێ یەکێکە لە کۆنترین میوەکان لە میژوودا و پەیوەندی بە داب و نەریتی ڕۆمانیەوە هەیە، هەروەها لەبەر ئەوەی تامەکەی تێکەڵەیەکە لە ترش و شیرین خەڵکی زۆر ئارەزووی پێدەکەن.


 ئەمەش دیارترین سودەکانیەتی:


خواردنی بەهێ بۆ ئەوکەسانە گرنگە کە کەم خوێن، چونکە بەهێ یارمەتی خڕۆکە سوورەکانی خوێن دەدات و چالاکی دەکات.



ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵ و ڕەبۆیان هەیە و تووشی تەنگەنەفەسی دەبن، گرنگە خواردنی بەهێ لەیاد نەکەن، چونکە سوودی گرنگی هەیە بۆیان.



بەهێ رێگری دەکات لە تووشبوونی مرۆڤ بەنەخۆشی شێرپەنجە، هەروەها بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کە ماددەی ئاسن لە لەشیاندا کەم.



هاوکات شارەزایان هۆشداریدەدەن بەوەی‌، میوەی‌ بەهێ‌ زۆر خراپ‌و مەترسیدارە بۆ ئەو كەسانە، كە كێشەی‌ بەرزبوونەوەی‌ فشاری‌ خوێنیان هەیە،  هاوكات ئەگەر زۆریش بخورێت ئەوا مرۆڤەكان تووشی‌ قەبزی‌ دەبن. 




PM:05:13:22/10/2019