مارک ئیسپەر گەیشتە بەغداد


بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ وەزیرى بەرگرى ئەمریکا بەسەردانێکى پێشتر ئاگادار نەکراو گەیشتە بەغداد.


بەگوێرەی زانیارییەکان بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە مارک ئیسپەر، وەزیرى بەرگرى ئەمریکا لەسەردانەکەیدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی حکومەتی عێراق کۆبێتەوە، بۆ تاوتوێکردنى چەندین پرس، یەکێک لە تەوەرەکانی گفتوگۆکردن بریتیە لە کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لەسووریاوە بۆ عێراق.


هاوکات دوێنێ سێ شەممە ٢٢ی تشرینی یەکەم وەزیرى بەرگرى ئەمریکا ڕایگەیاندبوو: نیازیان نییە بۆ ماوەیەکى درێژ ئەو هێزانەى ئەمریکا لە عێراق بهێڵنەوە کە لە سوریا کشاونەتەوە، واشنتن ئامانجێتى هێزەکانى ئەمریکا کە لە سووریا کشاونەتەوە بیانگێڕێتەوە بۆ وڵاتەکەى خۆیان. 




.


AM:10:33:23/10/2019