لە چەند گوند و ناوچەیەکی نزیک لە سەرێکانی شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا و شەڕڤانانی هەسەدە دەستیپێکردەوە.
ئاژانسی "هاوار نیوز"ی ڕۆئاوای کوردستان بڵاویکردەوە، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا جارێکی دیکە ئاگربەستیان پێشلکرد و هێرشیان کردەسەر گوندەکانی دەوروبەری سەرێکانی و شەڕێکی سەخت ڕویداوە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە شەڕڤانانی هەسەدە مافی پاراستنی ڕەوایان بەکارهێناوە و وەڵامی هێرشەکانیان داوەتەوە و لە ئێستادا لەو سێ گوندەدا شەڕێکی سەخت بەڕێوەدەچێت.
لە رۆژی نۆی تشرینی یەکەم چەکدارانی سەربە تورکیا بە پاڵپشتی هیزی وشکانی و ئاسمانی تورکیا هێرشیانکردە سەر هەردوو شاری گرێ سپی و سەرێ کانی و رۆژی دوشەممە هەسەدە رایگەیاند پابەندی رێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا دەبن و لە هەردوو شارەکە کشانەوە.