شەڕ لە نێوان ھەسەدە و گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بەردەوامە


ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند" لە سێ لاوە لە ھەردوو ناوچەی بابلخەیر و مریكیزی سەر بە سەرێكانی، شەر لە نێوان گروپە چەكدارەكان و ھێزەكانی سووریای دیموكرات روویدا".


هاوکات بەگوێرەی زانیارییەكانی روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ئەنجامی ھێرش شەری ھەردوولا، شەش شەڕڤانی ھەسەدە گیانیان لەدەستدا و نۆ چەكداری ئۆپۆزیسیۆنیش كوژراون،  ھەروەھا ھێرشێكی سەخت كراوەتە سەر گوندی داودیە كە دەكەوێتە سەر رێگەی سەرێكانی و تل تەمر.


روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت: شەڕی هەسەدە و ئەو میلیشیایانە لە کاتێکدایە حكوومەتی سووریا بڵاوكردنەوەی ھێزەكانی لە رۆژھەڵاتی سەرێكانی فراوان دەكات و دوای ئەوەی چووە نێو گوندی ئەبوو راسین، شەوی رابردووش چووەتە نێو سێ گوندی دیكە لە ناوچەكە كە بیرتین لە گوندەكانی ئەسەدیە و ئیبراھیمیە و كسرا. 
 


AM:09:06:27/10/2019