لاشەی بەغدادی فڕێدراوەتە دەریاوە

میدیایەکی بەناوبانگی ئەمەریکی ئاشکرای دەکات، تەرمی ئەبوبەکر بەغدادی کە لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا کوژرا، خراوەتە دەریاوە.


تۆڕی (فۆکس نیوز)ی ئەمەریکی لە هەواڵێکدا، ئاماژەی بەوەکردوە، کە دوای ئەوەی لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا لە گوندی (بریشا)ی پارێزگای ئیدلەب، ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەی رێکخراوی داعش کوژرا، ئەمڕۆ تەرمەکەی خراوەتە دەریاوە.

 
ئەو میدیان، هیچ وردەکارییەکی دیکە لەوبارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە.


 یەکشەممە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا بە فەرمی کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی راگەیاند.

 


PM:08:41:28/10/2019