لە میسر بەفراوانی بایکۆتی کاڵای تورکی دەستپێکرد

لە وڵاتی میسر هەڵمەتی بایکۆتی کاڵای تورکی دەستیپێکرد و ئەردۆغان بە "سەرلێشێواو" ناودەبەن بەهۆی شکستهێنانی لە خەونی بوون بە خەلیفەی عوسمانی لەدوای مردنی مورسی.

ناکۆکی گەورە لەنێوان قاهیرە و ئەردۆغان لەو کاتەوە دەستیپێکرد کە کۆچی دوایی محمد مرسی، سەرۆکی پێشوی میسر لە ڕۆژی دووشەمە 17ی حوزەیرانی 2019 ڕاگەیەندرا.

 
ناکۆکیەکان بەجۆرێک زیادیکرد کە مەترسی ئەوە هەبوو بگاتە ئەزمەیەکی قوڵ لەنێوان ئەو وڵاتەدا دوای ئەوەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ڕۆژی 18ی حوزەیرانی 2019 لەماوەی بەشداری لە نوێژ بۆ ڕۆحی محمد مورسی لە ئیستەنبوڵ بە زمانێکی زبر هێرشی کردە سەر وڵاتی میسر و عەبدول فەتاح سیسی سەرۆکی ئەو وڵاتە.

ئەردۆغان وتی "دەسەڵاتدارانی میسر بە سەرکردایەتی سیسی بەرپرسن لە مردنی مورسی، من باوەرناکەم مردنی مورسی بە سروشتی ڕوویدابێت".



PM:01:57:29/10/2019