دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای تاپۆكردنی خانووە زیادەڕەویەکان درا

پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پڕۆژەیاسای تاپۆكردنی خانووە زیادەڕەویەكانی بە دەنگی 100 پەرلەمانتار پەسەندکرد.

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 100 پەرلەمانتار پڕۆژەیاسای تاپۆكردنی زەوی و خانووە زیادەڕەویەكانی پەسەندکرد و ئەوەش لە بەرژەوەندی ئەو کەسانەیە کە خانوو یان زەوی زیادەڕەویان هەیە. 

بەپێی ڕەشنوسەکە هەموو ئەو خانووانەش دەگرێتەوە کە لەسەردەمی حیزبی بەعس بە زیادەڕەوی دروستکراون و دواتر رووخێنراون، بەمەرجێک بەڵگەیان هەبێت کە پێش ساڵی 1991 ئەو خانووانە هی ئەوانە. 

هەروەها هەموو ئەو خانووانەش دەگرێتەوە کە حکومەت تاوەکو ساڵی 2018 رووخاندوونی بەبیانوی زیادەڕەوی. یاساکەش لە رۆژی دەرچوونییەوە لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بۆ ماوەی سێ ساڵ کاری پێدەکرێت. 


رەشنووسی پڕۆژەیاساكە:

- تاپۆكردنی زەوی خانووە زێدەڕۆكانی ناوشار نابێت لە 200 مەتر زیاتر بێت

- لە ناحیەدا تاوەكو 400 مەتریش ئاساییە

- ئەو كەسەی خانووەكەی بەناوە دەبێت پێشتر سوودمەند نەبووبێت

- سوودمەند بوو بەنرخێكی گرانتر لە نرخی دیاریكراو زەویەکەی بۆی تاپۆ دەكرێت.

ئەو پارەیەی لە تاپۆکردنی خانووەکان وەردەگیرێت:

-%20ی پارەکە بۆ گەنجینەی حكومەت دەگەڕێتەوە

-%40ی پارەكە بۆ شارەوانی

%40ی پارەکە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ خانووە تاپۆكراوەكان تەرخان دەكرێت


پێشنیازی نرخی تاپۆکردنی ئەو زەوییانەی زیادەڕەویان لەسەر کراوە


- مەترێک زەوی لەسەنتەری شارەکان 30 هەزار دینار

- مەترێک زەوی لە سنووری قەزاکان 20 هەزار دینار

- مەترێک زەوی لە سنووری شارۆچکەکان 10 هەزار دینار


PM:01:31:30/10/2019