پێشبڕکێیەک لە کوەیت بۆ قاچ جوانی ئافرەتان کێشە دەنێتەوە



گەنجێک لە وڵاتی کوەیت هەوڵدەدات پێشبڕکێی بۆ جوانی قاچی ئافرەتان بکات، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بە تۆمەتی شکاندنی دابونەرێتی گشتی دەستگیری دەکەن.

 
میدیاکانی کوەیت بڵاویان کردەوە گەنجێکی کویەتی تۆمەتبارکراوە بە لادان لە دابونەرێتی گشتی و خراپی بەکارهێنانی تەلەفون، بەرامبەر ئەوەی هەوڵیداوە پێشبڕکیەک بکات بۆ جوانی قاچی ئافرەت کە پاوانەی ئەڵتونی لەپێدابێت، ئەو ئافرەتەی بیباتەوە پاوانەیەکی ٨٢٢ دۆلاری پێدەدرێت.

 
ئەو گەنجە لە ڕێگای تۆڕی کۆمەڵایەتی داوایکردووە بۆ بەشداریکردن لەو پێشبڕکێیەدا دەبێت وێنەی قاچی بە پاوانەوە بنێرێت.

 
 هەر ئافرەتێکیش بیباتەوە دەبێت وێنەی قاچی بڵاوبکرێتەوە تا دەرکەوێت کە هەڵبژاردنەکەی بابەتیانە بووە.

 
ئەم کارەی ئەم گەنجە بۆتە مایەی ناڕەزایەتی خەڵکانێکی ئەو وڵاتەو پۆلیس و لەئەنجامدا گەنجەکەیان بە تۆمەتی لادان لە دابونەرێتی گشتی دەستگیرکردووە.

 


PM:07:57:03/11/2019