ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" هێزەكانمان توانیان لەڕۆژی 20ی تشرینی یەکەمی رابردوو كەسێك بەناوی (ص. ع. ص.) لەدایكبووی ساڵی 1973 دەستگیربكەن".

 

ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوەکەدا رونیشیکردوەتەوە: دەستگیرکردنی ناوبراو بەتۆمەتی ئەوەی كە پەیوەندی كردوە بە چەند ژنێکەوەو خۆی وەك بەرپرسێكی كاری هەواڵگری پێ ناساندون، لەهەمان كاتدا وەهمی بوە، بەڵێنی ئەوەشی پێداون ئەگەر كاری لەگەڵدا بكەن ئەوا هەریەكەیان بڕی (20000$) بیست هەزار دۆلاری ئەمریكی و خانو و ئۆتۆمبیلیان پێبدات، بۆ ئەنجامدانی ئەم دەستبڕین و هەڵخەڵەتاندنە، ناوبراو  لەڕێگەی (مەسنجەرەوە)  پەیوەندی كردوە بە (35 بۆ 40) ژنی كوردو عەرەبەوە.

 

ئاسایشی سلێمانی ئەوەشیخستەڕوو:  لەو ژمارەیە 11 كەسیانی هەڵخەڵەتاندوەو كاری سێكسی لەگەڵدا كردون و ئەوانیش بڕوایان بە ساختەكاریەكانی كردوە كە كاری لەگەڵدا بكەن.

 

هاوکات ئاسایشی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە كە "ژیرانە مامەڵە بكەن و خۆیان بەدوور بگرن لەكەسانی ساختەچی و نەفس نزم".



PM:11:13:04/11/2019