بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی بەریتانیا ئەمڕۆ چوار شەممە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شی شاژنی وڵاته‌كه‌ی كرد و دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له كۆشكی بانكینگهام، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به شاژنه ئه‌لیزابێسی دووه‌م، شاژنی وڵاته‌كه‌ی كرد و به فه‌رمی ده‌ستیكرد به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی پارتی پارێزگاران بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته.
بۆریس جۆنسن لەساڵی 1964 لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا لە دایک بووە، ڕەچەڵەکی دەگەرێتەوە بۆ تورکیا، زۆرجاریش شانازیش بە ڕەچەڵەکی خۆیەوە کردووە.
جۆنسن پسپۆری هەیە لە زمان و ێژەی ئینگلیزی، لە زانکۆی ئۆکسفورد ئەدەبە دێرینەکانی خۆێندوە، ساڵی 1984 بوو بە سەرۆکی یەکێتی خوێندکارانی ئەو زانکۆیە.
هەر لە ساڵی 1984، وەک ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی “دەیلی تەلەگراف” بەریتانی کاریکردوە، لە ساڵی 1991 بووە بە بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی “سبیکتیتۆر” کە بوو بە هۆی ئەوەی ئەو پۆستە ڕێگە خۆشکەر بێت بۆ چوونە ناو کاری سیاسی و لە دوایشدا هەڵبژاردنی وەک پەرلەمانتارێک لە ئەنجومەنی گشتی بەریتانیادا.
لە ساڵی 2004 بوو بە وەزیری ڕاسپێدراو بۆ هونەر، بەڵام ناچاربوو دوای ماوەیەکی کورت دەست لە کاربکێشێتەوە بەهۆی ئاشکرابوونی پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ خانمە ڕۆژنامەنوس “پترۆنیلا وایت”.
جۆنسن لە ساڵی 1987دا ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ ژنی یەکەمی “ئەڵگێرا مۆستین” پێکهێنا، بەڵام لە ساڵی 1993جیابووەتەوە، دواتر هاوسەرگیری لەگەڵ “مارینا ویلر” کردووە و ئێستا سێ منداڵیان هەیە.
هاوکات لە کانوونی دووەمی ساڵی 2015، بۆریس جۆنسن سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و سەنگەرەکانی پێشمەرگەی بەسەرکردەوە. دواتر، سەردانی سەنتەری شاری هەولێری کرد و لەگەڵ هاووڵاتیان وێنەی گرت و چای لەگەڵ خواردنەوە.