له بەندەری ئوم قه‌سر ده‌ست به‌كار كرایه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له حكومه‌تی عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له به‌نده‌ری ئوم قه‌سر ده‌ست به كار كراوه‌ته‌وه.
میدیا عێراقیەکان لەزاری سەرچاوەیەکی بەرپرسەوە بڵاویانکردەوە دوای هه‌فته‌یه‌ك له داخستنی به‌نده‌ره‌كه، ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌ران رێگه‌یان داوه، كه له به‌نده‌ره‌كه ده‌ست به ئیش بكرێته‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا خۆپیشانده‌ران رێگه‌ی سه‌ره‌كی به‌نده‌ری ئوم قه‌سریان داخستبوو، به‌و هۆیه‌وه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه، كاركردن له به‌نده‌ره‌كه راگیراوه.
پێشتر عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌یامێكدا داوای له هاووڵاتیان كرد، رێگه‌ی به‌نده‌ره‌كه بكه‌نه‌وه، به‌و پێیه‌ی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی هاووڵاتیان به تایبه‌تی برنج و شه‌كر و گه‌نم له به‌نده‌ره‌كه‌وه هاورده‌ی عێراق ده‌كرێن.
AM:10:22:07/11/2019