پەرلەمانتارێکی گۆڕان: پارێزگاری هەولێر پیاوەتی بەسەر ئاوی حەمامەوە دەکات

پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، غالب محەمەد، لەسەر کەم کردنەوەی نرخی نەوت بەسەر ماڵاندا، دەڵێت" پارێزگاری هەولێر پیاوەتی بەسەر ئاوی حەمامەوە دەکات".

 
لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، د. غالب محەمەد پەرلەمانتاری گۆڕان دەڵێت " بەندە جارێکی تر دەڵێم ئەو نەوتی بۆ ماڵان دابین کراوە لە لایەن حکومەتی عیراقە ، نرخی (۲۱٦) لتر نەوتی سپی دەکاتە (۳۱) هەزار دینارە کە حکومەتی عیراق وەک پاڵپشتی ناردویەتی بۆ پارێزگاکانی هەرێم ، بەڵام دوای ئەوەی تێکەڵی دەکەن بە نەوتی کواڵیتی خراپ و بەنرخێکی گرانتر دەی دەن بە هاوڵاتیان ، دوای ئەوەیش وەک بڵێت خیر دەکەن ، دەڵێن لە بەر بەرژەوەند هاوڵاتیان نرخەکەمان کەم کردەوە ! ناڵێت دزیەکەمان کەمتر کرد ، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە بەدڵێ خۆیان و کۆمانیاکانیان نرخ دادەنین نەک لە بەرژەوەندی خەڵک".

 
غالب محەمەد دەشڵێت" لێرەوە داواکارم لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم بەنرخەکەی خۆی و نرخی نەقڵەکەی کە کەمترە لە دوو هەزار دینارە بدڕێت بە هاولاتیان ، چونکە ئەو نەوتە بۆ هاوڵاتیان دابین کراوە ، نەک بۆ تاڵان کردن لە لایەن کۆمپانیاکانی حزب ، ئەگەر بەو نرخە نەبێت ناچارمان دەکەن ناوی هەر پێنچ کۆمپانیاکە و چوار پارێزگاکە بە راپۆرتێکی تێر و تەسەند تەسلیمی دەستی دەست پاکی عیراق بکەین بۆ ئەوەی لێکۆڵێنەوە لەم گەندەڵێە بکەن ....لقد أعذر من أنزر وأنصف من حذر".

 
فرسەت سۆفی پێشتر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"  دوای بەدواداچونمان بۆ نرخی ئەو نەوتەی بەسەر هاونیشتمانیان دابەشدەکرێت، لەپێناو بەرژەوەندی هاونیشتمانیان بڕیارماندا بەکەمکردنەوەی بڕی 5 هەزار دینار لەو نرخەی دانراوە لەبەرامبەر یەک بەرمیل نەوت".




AM:10:49:09/11/2019