نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق كۆدەبێتەوە.
 
بەگوێرەی زانیاریەكان بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ هەریەك لە د.بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران و محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە.
 
لەدوای دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەوە دووەم سەردانی نێچیرڤان بارزانییە بۆ بەغدا و  هەریەكە لە جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر، جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، یاوەری دەكەن.


AM:09:05:13/11/2019