هاری کەین ژمارەی نوێ لەگەڵ ئینگلتەرا تۆماردەکات


هاری کەینی ئینگلیزی و هێرشبەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، ژمارەی نوێ لەگەڵ وڵاتەکەی تۆماردەکات، ئەمەش پاش بردنەوە لە کۆسۆڤۆ و تۆمارکردنی گۆڵێک.
کەناڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، گۆڵەکەی کەین لە  کۆسۆڤۆ، ئەو هێرشبەرەی یانەی تۆتنهامی کردە یەکەم یاریزانی ئینگلیزی، لە هەموو یارییەکانی وڵاتەکەی لە پاڵاوتنەکان گۆڵ بکات.
 کەین توانی گۆڵی ژمارە ١٢ لە پاڵاوتنەکان بکات و پێش رۆناڵدۆ بکەوێت کە ١١ گۆڵی کردووە.
 کەین بووە خاوەنی ١٢ گۆڵ لە پاڵاوتنەکان و پێش رۆناڵدۆ کەوتووە کە ١١ گۆڵی هەیەو هیچ یاریزانێک هێندەی ئەو نەیتوانیوە گۆڵ بکات.
گۆڵەکانی کەین لە چیک مۆنتینگرۆو بولگاریاو کۆسۆڤۆو چیک و  جارێکی تر بولگاریاو مۆنتینیگرۆو جارێکی تر کۆسۆڤۆ بووە.
 


PM:11:55:17/11/2019