لە کوبانێ بە مۆلۆتۆف پێشوازی لە سوپای تورکی‌و رووسی دەکرێت

ئەمڕۆ دوو شەممە خۆپیشاندەران لە کوبانێ بە مۆلۆتۆف پێشوازیان لە هێزی هاوبەشی رووسی و تورکی کرد.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیانێکدا رایگەیاند" ئەمرۆ هێزە هاوبەشەکانی تورکیا و رووسیا دەوریەی هەشتەمی خۆیان لە کوبانێ بە بەشداری ٤ زرێپۆشی تورکی و ٤ رووسی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجامدا".

لە بەیانەکەدا هاتووە" دووریەکە بەقوڵی ١٠ کم لە سنوری سوریاوە و بە پانی ٣٤ کم لە نێوان هەردوو گوندی مرج ئیسماعیل و غەریب دا، ئەنجام دراوە".
 
چالاکوانانی کوبانێ چەند ڤیدیۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردۆتەوە کە بە مۆلۆتۆف پێشوازی لە ‌هێزە هاوبەشەکە دەکەن.

هەرچەندە تورکیا یەپەگە تۆمەتبار دەکات کە خەڵک هاندەدات رێگری لە دەوریە هاوبەشەکان بکەن و زەرەری پێبگەیەنن، بەڵام لە ساتی یەکەمی ئەم دەوریە هاوبەشانەوە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بە خۆپیشاندان و بەردو مۆلۆتۆفەوە پێشوازی لەو دەوریانە دەکەن.

ئەم دوریە هاوبەشانە بەپێی رێککەوتنی رووسیا و تورکیا کە ٢٢ ی تشرینی یەکەمدا کێوماڵی ئەو ناوچانە دەکەن بە قوڵی ١٠ کم.




PM:04:38:18/11/2019