ئەمڕۆ یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی راهێنەری یانەکەی پۆچتینۆی لە پۆستی مەشق و راهێنانی لابرد.
بەهۆی تۆمارکردنی زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ لەم وەرزە، یانەی تۆتنهام راهێنەرە ئەرجەنتینیەکەی لابردووەو لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە ئەنجامەکانی ئێمەی بێ هیوا کردووەو ئێمە سوپاسی دەکەین و ئەو بەشێكە لە مێژووی ئێمە .
پۆچتینۆ ماوەی پێنج ساڵە راهێنەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزییەو کاتێکیش لەو یانەیە بوو چەندین یانەی گەورە ئامادەبوون گرێبەستی لەگەڵ بکەن، کە لەپێش هەموویانەوە ریاڵ مەدرید بوو.